تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

دوای ئەوەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکرا چەندین جار کردەی تیرۆرستی روویداوەو بە هۆیەوە سەدان هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە تەقینەوەیەکی بەهێز شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی هەژان

بە پێی زانیاریەکانی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان تەقینەوەکە لە نزیک بینای سەرای ناوەندی شاری عەفرین روویداوە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
Back to top button