سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.


به‌پێی زانیاریه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا،‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه‌ی فیدراڵی عێراق، دابه‌شكردنی مووچه‌ تاوتوێ ده‌كرێن.

Back to top button