دووکەس لە بکوژانی خێزانەکوردەکەی بەغدا دەستگیر کران

 

لە ڕاگەیانراوێکدا دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی عێراقی فیدڕاڵ دەستگیر کردنی بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە، دەستگیر کردووە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بکوژەکان لە گەڕەکی زڕاعەی ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

Back to top button