وەزیری دەرەوەی عێراق : ئێمە دژی ئەوەین  عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێی لایەنە رکابەرەکان

 

لە دوی ڕێککەوتنی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل لە چوارچیوەیی پلانی سەدەدا ، عێراق هەڵویستی جیاوازی هەیە و دەیەوێت مەترسییەکان لە سەرخۆی دوور کاتەوە .

لەو چواچێوەدا ئەمڕۆ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەگای کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە برۆکسل، لەگەڵ جۆزێپ بۆریل، بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەتەوە. ستایشی رۆڵی یەکێتی ئەوروپای کردووە لە هاوکاریکردنی عێراق لە بواری پەرەپێدان و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا

هاوکاتیش  فوئاد حوسێن پێداگری لەوە کردووە ، بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵ و گۆڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و جیهانی عێراق رێز لە سەروەریی وڵاتان دەگرێت و دەست لە کاروباری ناوخۆییان وەرنادات، هەروەها دژی ئەوەیە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێی لایەنە رکابەرەکان یان ببێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنەسەر هەر وڵاتێکی دیکە.

 

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە فوئاد حوسێن و جۆزێپ بۆریل سەبارەت بە لابردنی ناوی عێراقیان لە لیستی کۆمیسیۆنی ئەوروپا تایبەت بەو وڵاتانەی کە زۆر مەترسیدارن لە رووی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، تاوتوێکردووە.

 

وەزیری دەرەوەی عێراق  ئەو بڕیارە بە مەترسیدار دەزانێت و داوا دەکات جارێکی دیکە داوای لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کردووە ناوی عێراق لەو لیستە دەربکات و سەردانی عێراقیش بکات

.

Back to top button