سێ ساڵ بەسەر ساڵیادی ریفراندۆم تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.
ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ حزبە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بڕیار درا، ڕێکەوتی 2017/9/25 ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەڕێوە بچێت.
پاشان ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ بەڕێوەچوون و چاودێریکردنی ڕیفراندۆم پێکهات و لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم و دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە كوردستان ئەرکدار کرا کە پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەڕێوە ببات.
کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دوای ئامادەكارییەكانی لە وادەی دیاریكراودا، یەكەمین ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستانی بەڕێوە برد كە ئەمە یەكەمین كاری ئەو كۆمسیۆنە بوو لە دوای دروستبوونی.
نزیکەی یەك مانگ دوای ڕیفراندۆم بە هێڕشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر کەرکووک و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی ڕیفراندۆمی هەڵپەسارد، هەرچەند ئەنجام و جێبەجێکردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە شێوەی کاتی هەڵپەسێراون، بەڵام ڕیفراندۆم وەک یەکێک لە ڕووداوە گرنگە سیاسی و بەڵگەیەکی فەرمی و یاسایی و تاپۆیەکی گرنگی بزووتنەوەی نەتەوەیی و سەربەخۆازیی کوردستان سەلمێنەری ویست و داخوازی نەتەوەی کورد و گەلانی باشووری کوردستانە و لە مێژوودا تۆمار کراوە.
ئهمڕۆ كوردستانیان له ههرێمی كوردستان و وڵاتانی جیهاندا یادی رۆژی 25ی ئهیلوولی 2017 دهكهنهوه، كه تێیدا %93ی خهڵكی كوردستان له راپرسییهكی سهرتاسهریدا بهشداریان كرد و دهنگیان به بهڵێ بۆ سهربهخۆیی كوردستان دا.