مەسرور بارزانی: له‌یادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئهیلوول، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تی، “یادی پڕ شکۆی ڕیفراندۆم، یادی ده‌ربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم ڕۆژە پیرۆزە دا بەرز و پایەدار بێت”.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ڕاى گه‌یاندووه، “هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی”.
ئه‌مڕۆ كوردستانیان له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهاندا یادی رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 ده‌كه‌نه‌وه، كه تێیدا %93ی خه‌ڵكی كوردستان له راپرسییه‌كی سه‌رتاسه‌ریدا به‌شداریان كرد و ده‌نگیان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.