پارتە کوردیەکانی باکوری کوردستان ساڵڕۆژی ریفراندۆم بەرز رادەگرن

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سالڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەرز راگیرا لە باکوری کوردستانیش پارته‌ كوردیەکان یادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌و، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مافێكی ره‌وایه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك رێز له‌و خواسته‌ی گه‌لی كورد بگرێت.

مه‌سعود ته‌ك، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست لە لێدوانێکی میدیایی رایگەیاندووە ، ریفراندۆم تاپۆی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌ و مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردە و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان به‌ خوێنی شه‌هیدان و به‌رخودانی گه‌لی كورد به‌ده‌ستهاتوون و قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانیدانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌ ره‌وایه‌تی به‌ خواسته‌كه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن.

 

Back to top button