ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە
ئەمرۆ دوای هێرشە مووشەكیكەی سەر پایتەختی كوردستان لەلایان حشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە تێدا هاتووە”کە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بەرپرسی ئەمنیی ئەو ناوچەیەی نەینەوا دراوە کە مووشەکەکانی لێوە ئاراستەی هەولێر کراوە.
هەر لە راگەیاندراوەكەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دا هاتووە”ئێوارەی چوارشەممە (30/ 9/ 2020) گرووپێکی تیرۆریستی بە مووشەک پارێزگای هەولێریان بە ئامانج گرت، کە لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاوە هاوێژراون و مووشەکەکان لە باکووری رۆژئاوای شاری هەولێر لەنزیک چەند گوندێک کەوتوونەتە خوارەوە”.
هەروەها راشی گەیاندووە” کە دوو مووشەک لە نزیک خێوەتگای حەسەن شام کەوتوونەتە خوارەوە، ئەو مووشەکانە لە دۆڵی تەرجلەی نزیک قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەواوە هاوێژراون و ئاماژە بە هیچ زیانێک نەکراوە،.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دا هاتووە”هەروەها ئەو ئوتومبێلەی مووشەکەکانی لەسەر هاوێژراوە، سووتێنراوە، سەبارەت بەم کردەوەیە، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ فەرماندەی ئەو هێزە دەرچووە، کە بەرپرسە لەو ناوچەیەی ئەو مووشەکانەی لێیەوە هاوێژراون و لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەستی پێکردووە، دواتر لە تەواوی زانیارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە”.