میدیاكانی عێراق باس لە هەرەسهێنانی عێراق دەكەن

میدیاكانی سەر بە موقتەدا سەدر باس لەوە دەكەن لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لە بەغدا عێراق بەرەو هەرەسهێنان دەروات”.

بەپێی زانیاریەكان لە ئەگەری كشانەوەی بالیۆزخانەی ئەمریكا تەواوی بالیۆزخانەكانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق پاشەكشە دەكەن”.

هەروەها میدیاكانی سەر بە موقتەدا سەدر ئەوەش ئاشكرا دەكەن كە بەشێكی زۆری وڵاتانی عەرەبیش لەدوای ئەمریكا پاشەكشە دەكەن لە عێراق”.

بەپێی زانیاریەكان لە ئێستادا ئەمریكا پاشەكشە دەكات بۆ پایتەختی كوردستان و ئەگەری هەیە كۆی بالیۆزخانەكانی تریش  پاشەكشە بكەن بۆ هەولێر”.

Back to top button