وەزارەتی تەندروستی : مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەروا بەردەوامە

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 219 ی خۆیدا کە تایبەتە بە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو سەبارت بە تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لەو ماوەدا 21 کەس گیانیان لە دەست داوەو 640 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کراوە .

 

دهۆک: 255 تووشبوو

هەولێر: 192 تووشبوو

سلێمانی: 133 تووشبوو

هەڵەبجە: 60 تووشبوو

 

270 تووشبووش چاکبوونەتەوە:

 

هەولێر: 187 کەس

سلێمانی: 49 کەس

هەڵەبجە: 34 کەس

 

21 گیان لە دەست دان

 

سلێمانی: 11 کەس [دووانیان لە ئیدارەی گەرمیان و دووانی دیکەشیان لە ئیدارەی راپەڕینن]

دهۆک: 8 کەس

هەولێر: 2 کەس

 

ئاماری گشتییش تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

 

پشکنینەکان: 476 هەزار و 937 پشکنین

تووشبووان: 49 هەزار و 134 تووشبوو

چاکبوونەوە: 31 هەزار و 158 کەس

گیانلەدەستدان: هەزار و 791 کەس

Back to top button