هۆشداری دەدرێت هه‌رچى زوه‌ شاره‌ گه‌وره‌كان چۆڵبكه‌ن

ئارایک هاروتیونیان سەرۆکی کۆماری قەرەباغ لە پەیامێكی دا كە لە میدیایی فەرمی ئەرمینیا بڵاو كرایەوە، پەیامێك دەنێرت بۆ خەڵكی ئازەربایجان و دەلێت هەرچی زووە شارە گەورەكان چۆڵ بكەن”.

لە لێدوانێكی دا كە میدیا فەرمی ئەرمینیا بڵاوی كردۆتەوە، سەرۆكی كۆماری قەرەباغ دەلێت، ئێمەش هاوشێوەی حكومەتەكەی ئێوە پەلاماری شارە گەورەكان دەدەین، بۆیە باشترە بۆ ئێوە شارە گەورەكان چۆڵ بكەن”.

دوای ئەوەی ئازەربایجان بە مووشەكی دوورهاوێژ لە شارەكانیانی داوە سەرۆكی كۆماری قەرەباغ دەلێت لە ئێستاوە هێرشی پێچەوانە هاوشێوەی ئازەربایجان بۆ سەر شارە گەورەكان دەكەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر دەنگۆی بریندار بوونی سەرۆكی كۆماری قەرەباغ بڵاو كرایەوە، بەڵام میدیا فەرمیەكانی ئەرمینیا ئەو هەواڵەی ئازەربایجانیان بەدرۆ خستەوە”.

Back to top button