فه‌زیحه‌تێكی گه‌وره‌ی سه‌لیم شوشكه‌ی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرا ده‌بێت

 

پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌ی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی پێدرا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ کۆمەڵێک خەڵکی وەک پاسەوان ناونوس کردوە، به‌ جۆرێك ته‌نها ناوه‌كانی وه‌رگرتوون له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ بێ ده‌وامكردن مانگانه‌ دوو سه‌د هه‌زاری پێداون و باقی مووچه‌كه‌ی تر بۆخۆی هه‌ڵده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ به‌ پێی دوا لێكدانه‌وه‌كان مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌ی مووچەی پێنج لە پاسەوانەکانی نەداوە کە مانگانە مووچەی ھەریەکەیان بڕی (1,250,000) یەک ملیون و دووسەد و پەنجا ھەزار دینار بووە. دواتر مەلا سەلیم شووشکەیی لە بەغدا نووسراوێکی ساختەی دروستکردووە کە بسەلمێنێت مووچەی پاسەوانەکانی بەتەواوی پێیان داوە. بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن ئەم چەند پاسەوانە سکاڵای یاسایی لەسەر مەلا سەلیم شووشکەیی تۆمارکرا، لەلایەن دادگاوە سەلمێنرا کە نووسراوەکەی مەلا سەلیم ساختە بووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی سكالای له‌سه‌ر مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌ی تۆمار كردووه‌ ئافره‌تێكه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ لایه‌ن مه‌لا سه‌لیم وه‌ك پاسه‌وان تۆمار كراوه‌ به‌ڵام چوار مانگه‌ مووچه‌كه‌ی بڕیوه‌، ئه‌و ئافره‌ت گوتوشیه‌تی من چوومه‌ مالی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ تا پێی بلێم مووچه‌كه‌ی مێردم بدات، به‌ڵام ئه‌و پێی گوتووه‌ ئه‌گه‌ر مانگێك له‌ ماله‌كه‌م هاوكاری خێزانه‌كه‌م بكه‌یت و ماڵمان پاك بكه‌یته‌وه‌ مووچه‌ی سێ مانگی مێرده‌كه‌ت كه‌ 600 هه‌زاره‌ خه‌رج ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك تۆماری ده‌نگی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ پاسه‌وانه‌كانی مه‌ڵا سه‌لیم شوشكه‌ی لابوو كه‌ كه‌سه‌كه‌ سكالای ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مه‌لا سه‌لیم به‌ ناوی مامۆستای ئاینی فێلی لێكردووه‌و پێی گوتووه‌ ناوه‌كه‌ت ده‌نوسم مانگانه‌ بڕێك پاره‌ت بۆ خه‌رج ده‌كه‌م پاش 11 مانگ هیچ مووچه‌یه‌كی پێنه‌داوه‌و دواتریش مه‌لا سه‌لیم به‌و كه‌سه‌ی گوتووه‌ كه‌ مووچه‌كه‌ی ئه‌وی بۆ مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵ خه‌رجكردووه و با بچێت له‌ ئه‌میری وه‌ربگرێته‌وه‌.

Back to top button