سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : ئامانجی ئێمە ئەوەیە پێش پەرلەمانتاران هاووڵاتیان لێمان ڕازی بن
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە وڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە بژیوی و گوزەرانی هاووڵاتیان و پێناسەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان ڕاوبۆچوونی خۆیی و کابینەکەی بەم شێوە وڵام دەداتەوە .
سەبارەت بە باشتر کردنی بژیوی هاووڵاتیان گوتی : ئێمە لە ئێوە بەپەرۆشترین بۆ باشتر کردنی ژیانی و گوزەرانی خەڵک ، ئەوەی لە دەستیشمان هاتووە کردوومانە ، چونکە ئەوەی بەلای ئێمەوە گرینگە ڕازی بوونی هاووڵاتیانە ، پێش ڕزایبوونی پەرلەمانتاران ، چونکە ئێمە خزمەتگوزاری خەڵکین .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ، سەبارەت بە ڕێزگرتن لە قەوارەی سیاسی ویاسایی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ، قەوارەی هەرێمی کوردستان بە شێوەیی یاسایی دانپێدانراوە ، ئەرکی هەموومانە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بیپارێزین بەڵام بەداخەوە ناکۆکی و ململانێی نابەجێی ناوخۆیی وای کردووە بەشێک داوای هەڵوەشانەوەی ئەو قەوارە بەکەن ، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین ، هەرێمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە لە عێراق سەقامگیرتر و پێشکەوتووترە و دڵنیاشم زیاتر بەرەو پێشەوە دەچین .