بە پێچەوانەی سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بابەکر زێباری ڕای جیاواز هەیە بۆ کودەتا عێراق

 

فەریق بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق لە لێدوانێکدا بە پێچەوانەی باقر زوبێری سەرکردەی ئەنجوومەنی  باڵای ئیسلامی عێراق  ، پەی وایە بە هێچ شێوەک کودەتای سەربازی لە عێراق دا سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت .

پێشتر باقر زوبێری ئاماژەی بەوە دابوو ، حزبی بەعس لە هەولێ کودەتایەکی سەربازییە لە عێراق ، هاوکاتیش تۆمەتی خستبووە پاڵ هەرێمی کوردستان کە ئەو کودەتا سەربازییە لە لایەن ئەو بەعسییانەوە بەرێو دەچێت کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێین و عزەت دووری جێگری سەدام حوسێن ڕێبەرایەتیان دەکات  .

لە دوای ئەم قسانەی زوبێری میدیاکانی عێراقیش بە پشتبەستن بە قسەکانی ئەو ڕایانگەیاندبوو شیعەکان بە پشتیوانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت کوودەتایەک بە سەر مستەفا کازمیدا بکەن و کودەتای بەعسییەکان پوجەڵ کەنەوە

بەڵام فەریق بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق ڕای جیاوازی هەیە و پەی وایە لە بەر ئەوەی هێزەکانی عێراقی هەر یەکە لە ئاوازێک دەخوینێت و بەش بەشن و هەر یەکەی سەر بە وڵاتانێکی ئیقلیمین لە رووی داهات و ئایدۆلۆجیاوە ، ناتوانن هیچ کودەتایەک  ئەنجا بدەن لە عێراقدا  .

Back to top button