وڵامی سەرۆکی حکومەت بۆ مەلەفی نەوت و هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر

لە بەردەامی وڵامەکانی خۆیدا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی هەر ئێستا بە شێوەی ڕاستەوخۆ وڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە سەبارەت بە مەلەفی گرێنەستەکانی نەوتی و مووشەکبارانی هەولێر ئاراستەی کرابوون .

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی : گرێبەستەکانی نەوتی پێشتر لە گەل سامانە سروشتییەکان واژوو کراوەو لە ڕێگەی ( مورتەزا لاخانی پاکستانی ) لە بەندەری مینای جیهانی تورکی فرۆشراوە ، بەڵام ئەوە ڕێکارێکی یاساییەو ناکرێت بە رۆژێک هەڵبوەشێتەوە ، بەڵام تیمێکی پسپۆڕ و جێگەی متمانە بەم زووانە دەست بەکار دەبن و کۆنتراکتەکان دەگۆڕدرێت بۆ کەسانی باوەڕپێکراوی حکومەت و گرێبەستی نوێ دێتە ئاراوە .

هاوکات سەربارەت بە ئەگەری بەردەوامی مووشەک بارانی هەولێر ، مەسرور بارزانی ئاشکرای دەکات ، هەموو ئەو زانیاریانەی پێویستە لە بەر دەستمانە و دەزانین کێ و کام گروپ لە پشت ئەو کارەوەیە ، حکومەتی عێراقمان لی ئاگادار کردووە ، پێشمان ڕاگەیاندوون ، لە ئەگەری بەردەوامی ئەو هێرشانەدا ، ئەوەندەمان هیز هەیە بە توندی وڵامیان دەینەوە و تەفت و تونایان بکەیین ، بۆیە وا باشترە بە رێکاری یاسایی ڕێگریان لێبکرێت ، چونکە بە هیچ شێوەیەک ئیزنی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نادەیین

 

 

Back to top button