سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : ئەگەر بەڵگەتان هەیە با ئەو بەرپرسە گەندەڵە بدەینە دادگا

 

لە بەردەوامی وڵامەکان لە پەرلەمانی کوردستانەوە ، هەر ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە یاسای چاکسازی و رادەست کردنی بەڵگەکان لە سەر گەندەڵکاران بڕیاری دا .

یەک لە پەرلەمانتاران با س لە گەندەڵی بەرپرسێک دەکات کە رۆژانە ئەو بەرپرسە یەک ملیۆن  دۆلار  لە داهاتی گشتی دەدزێت ، بێ گەڕانەوە بۆ خەزێنەی حکومەت .

لە وڵامدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات ، ئەگەر بەڵگە هەیە بۆ ئەو زانیارییە ڕادەستی ئێمەی بکەن با بەزووترین کات ئیجرائاتی یاسایی لە گەڵ بکەیین و بیدەینە دادگا

Back to top button