لاھوور جەنگی هەڕەشەی کوشتن لە بەرپرسێکی باڵای دەزگای زانیاری دەکات

لەسەر پارە و گواستنەوەی نەوتی حەشدی شەعبی لە کەرکووکەوە بۆ ئێران، کێشەیەکی توند و شەڕە قسە لە نێوان لاھوور جەنگی و بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی دەرەکی و مەلەفی ئێران لە دەزگای زانیاری دروست بووە.

بە پێی زانیارییەکان، لەسەر گواستنەوەی پارەی نەوتی حەشدی شەعبی لە کەرکووکەوە بۆ ئێران، کێشەیەکی توند و شەڕە قسە لە نێوان لاھوور جەنگی و بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی دەرەکی و مەلەفی ئێران لە دەزگای زانیاری دروست بووە.

ئەو بەرپرسەی دەزگای زانیاری کە ناوی تەواوی (سەلمان ئەمین نادر)ە و بە مامۆستا ئەژی ناسراوە، لە بەرامبەر هەڕەشەكانی لاھوور جەنگیدا کە پێی گوتووە ”بە دەستی خۆم دەتکوژم“، ئەویش لەوەڵامدا بە ڕوونی بە لاھوور جەنگی گوتووە هەموو مەلەفی ١٦ی ئۆکتۆبەر و تیرۆرکردنە ناڕەواكانی دەزگای زانیاری بڵاو دەکەمەوە.

Back to top button