دوو رووداوی گرینگ :ئیسرائیل ئەمڕۆ وەک رۆژێکی مێژووی وڵاتەکەی تۆمار دەکات
ڕاگەیاندراوەکانی ئیسرائیل لە سەردێری ئەمڕۆی خۆیاندا ، رۆژی 12/10/2020 بە رۆژێکی مێژوویی دوای واژووی رێکەوتنی عەرەب ئیسرائیل ناودەبەن .
ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار گشتی بارهەڵگری بازرگانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی خۆی دەگەێنێتە بەندەری ( حەیفا ) لەسەر رێکەوتنی پێشووی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی رێکەوتنی بازرگانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات .
کەشتی بارهەڵگری ئیمارات هەڵگری چەندین جۆر کەل و پەلی تایبەتی بازرگانی وڵاتی ئیماراتەو هاوکاتیش کاڵای ئیسرائیل هەر لەرێگەی ئەو کەشتییەوە ڕەوانەی ئیمارات دەکرێتەوە .
هەربە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسرائیل لە چەند رۆژی داهاتوودا ، هەناردەی کاڵا لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی بۆ ئیسرائیل روو لە زیاد بوون دەکات و ئیسرائیل جیا لە بواری بازرگانی کاڵا ، فرۆشتنی چەکی ئیسرائیلی بە وڵاتانی عەرەبی واژوو دەکات