بەغدا و هەرێم لە سەر قایمقامی شنگال رێک کەوتوون
قادر قاچاغ بەرپرسی پارتی لە شنگال لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە بەغدا و هەرێم لە سەر رێک کەوتوون ببێتە قایمقامی شنگال
قادر قاچاغ گوتی : ”هەردوو حکوومەتی هەرێم و عیراق لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون “خدر ڕەشۆ” کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بکرێتە قایمقامی نوێی شنگال و ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراکتیکیی حکوومەتی عێراقن تا هێزە چەکدارەکان وەدەر بنرێن و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە کارەکانی بکات
هاوکات ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە قایمقامی شنگال پشکی کوردە لە نێو کوردیشدا دەبێت هی پارتی بێت .
لە کۆتاییشدا ئامژە بەوە دەکات ئەوان چاوەڕیی عێراقن ئەو هێزە نایاساییانە دەر بکات بۆ ئەوەی ئیدارەی نوێ دەست بە کارەکانی خۆی بکات