سەرۆکی حکومەت پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی جەمال بەختیار دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی نیگار کێش جەمال بەختیار برووسکەیەکی متەمینی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو ەکات
دهقی پهیامهكه
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیگارکێشی ناسراو (جەمال بەختیار)م بیست. کە هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو. شۆڕشەکانی کوردستان و پێشمەرگە و سروشت و ژیانی کوردەواری، بابەتی سەرەکیی کارە هونەرییەکانی بوو.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشیی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش ، بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان