تەرمی 10 کەس لە 12 کەسی ڕفێندراو دۆزرایەوە

 

لە قەزای بەلەد سەر بە سنووری پارێزگای سەلاحەدین ئەمڕۆ تەرمی 10 کەس دۆزرایەوە لەو 12 کەسەی ماوەی چەند رۆژێک لە لایەن هێزێکی چەکداری نەناسراو رفێندرابوون .

لەمبارەوە جەمال عوكاب، گوتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ شەممە 17/10/2020، لە ناوچەی فەرحانییەی سنووری قەزای بەلەد 10 تەرم دۆزرانەوە

ئەمڕۆ لە ناوچەیەكی سەربە قەزای بەلەد لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەرمی 10 كەس دۆرزایەوە لەو 12 کەسەی کە پێشتر ڕفێندرابوون ، بەڵام تا ئێستا روون نییە ئەو گرووپەچەکدارانەی ئەو کەسانەیان ڕفاندوو سەر بەداعش بوون یان هێزێکی دیکەی عێراقی

Back to top button