ده‌ست تێوه‌ردانی توركیا له‌ كێشه‌ی قه‌ره‌باغ به‌رمیلی بارووته‌ و مه‌ترسیه‌ بته‌قێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئازه‌ربایجان ده‌ست تێوه‌ردانی كرد له‌ كێشه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نیستان، له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ شه‌ڕ و ده‌ست تێوه‌ردانی توركیا وه‌ستانه‌وه‌ دواجار ئه‌مریكا هۆشداری دا له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی توركیاله‌ كێشه‌ی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ و رایگه‌یاند ده‌ست تێوه‌ردانی توركیا به‌رمیلی بارووته‌.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی میدیایی رایگه‌یاندووه‌، توركیا دەستیخستوەتە ناو شەڕەكە و پێویستییەكانی ئازەربایجان دابیندەكات، ئەوەش ئاگری شەڕەكە خۆشتر دەكات، بۆیە دەستوەردانی توركیای لە ململانێكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و هاتنە ناوەوەی لایەنی سێیەمی بە مەترسی و بەرمیلە باروت وەسفكرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشی باشبوو ئەو ململانێیە لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆی ئاشتییانە چارەسەربكرێت، نەك بە شەڕ و پێكدادان.
پۆمپیۆ هیواشیخواستوە “ئەرمەنییەكان بتوانن بەرانبەر ئەوەی ئازەرییەكان دەیكەن، بەرگری لەخۆیان بكەن، وە هەردوو لایەن پابەند بن بە ئاگربەست و لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و هەوڵی چارەسەری ئەو پرسە مێژوییە ئاڵۆزە بدەن”.

Back to top button