موقتەدا سەدر: دوای سوتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگای پارتی لە بەغدا پەیامێكی بڵاو كردەوە

رێبەری رەوتی سەدر لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند”تاوەکو تووندوتیژی دژبەرەکان کۆنترۆڵ دەکات؟ کەی تووندوتیژی و سووتاندن و لەخاچدان چارەسەر بوونە؟ “ئەگەر ئێوە عێراقین و ئازادن لە نیشتمانەکەتان، لە خودا بترسن”.

دوای سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا هەروەها دەشلێت”لە خودا بترسن بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی، چونکە لە مەترسیدایە. ئێوە چیتان بەسەر هاتووە؟ سیاسەتڤانەکان بەشەڕهاتوون، حیزبەکان بەشەڕهاتوون، گەل بەشەڕهاتووە، بانگخوازانی چاکسازیی بەشەڕهاتوون، خەڵکی ئایین دۆست بەشەڕهاتوون، خەڵکی مەدەنی و دۆست بەشەڕهاتوون، دوژمنانیش لێرە و لەوێ لەتلەتمان دەکەن”.

هەروەها موقتەدا سەدر ئەوەش دەلێت”لە داگیرکەر گەڕان و لە تیرۆر گەڕان و لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گەڕان، کە چی لەنێوخۆتاندا لە ململانێدان؟ ئێوە ئاقڵ نابن؟.. ئاخۆ نازانن عێراق ئەمانەتێکە کە دەبێ بیپارێزن، نەک بیسووتێنن، هەروەها سەدر دەلێت، ئەو هێزانەی بانگەشەی نیشتمانیان دەوێت و دەیانەوێت عێراق لە داگیرکاری و تیرۆر رزگار بکەن، موقتەدا سەدر پێیان دەڵێت خۆیان “کاری تیرۆر و داگیرکەر دەکەن”.

لە كۆتایی پەیامەكەشی دا دەلێت”عێراق دیلی حەز، گەندەڵی و نەزانییە و لەژێر کۆنترۆڵی منداڵاندایە، بەداخەوە بۆ عێراق کە گورگ و دڕندەکان تێیدا باڵادەستن”.
Back to top button