به هۆی به‌رده‌وامی قاچاغچێتی له‌و ده‌روازه سنوریه حكومه‌ت مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ی باشماغی راگرت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/B9B9352D-A5F8-4F0E-9A27-E689141FDA5A.jpeg)
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له سنوری ده‌روازه‌ی باشماغ چه‌ندین جۆر كه‌ڵ و په‌لی ماوه به‌سه‌رچوو و رێگه پێنه‌دراو به شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان كرا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڕیارێكی نوێ‌دا رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی بەردەوامبوونى هێنانی خۆراکی ماوە بەسەرچوو به‌شێوه‌ی قاچاغ و نایاسایی لە دەروازە سنوورییه‌کان، بە تایبەت باشماخ و پەروێزخان، وەزارەتی دارایی مووچەی بەڕێوەبەری دەروازەکە و کارمەندانی ئاسایش و بەشێك لە کارمەندانی باشماخی راگرتووە، چونکە کاری نایاسایی و قاچاغچیەتی لەو ده‌روازه‌یه به‌رده‌وامه.
له‌وباریه‌وه دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه كه ئامانج و مەبەستی بەشێکی کارە نایاسایەکانی ئەو دەروازانە بۆ ئەوەیە، تاوه‌كو حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانێت مووچە دابەش بکات و جه‌ختیشی كرده‌وه: تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چەندین کەس کراوە.
لای خۆشیه‌وه سه‌عید هه‌ركی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەسپاکیی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاندووه تاکە رێگە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە رێکەوتنی سیاسیه و گوتیشی: ئەگەر پێداچونەوە بۆ خاڵە سنووریەکان بکرێت، ئه‌وا له 90%ی داهاته‌كه‌یان بۆ حکومەت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌زگای میدیای خواكوڕك له سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیویه‌تی كه حكومه‌تی مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ئاسایشی باشماغی راگرتووه به هۆی به‌رده‌وامی له به قاچاغ هاتنی كه‌ڵ و په‌لی ماوه به‌سه‌ر وچوو قاچاغ.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی رابردوو له به‌دوا داچوونێكدا ده‌ركه‌وتووه كه هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان لە کاری نایاسايی و قاچاغچیەتی و نەگەڕانەوەی داهاتەکانیان و هێنانی خۆراکی ماوە بەسەرچوو لە پلەی یەکەمی دەرەوازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستانن.