عەبادی بەڵێنی بە ئەردۆگان دابوو کلیلی ئیبراهیم خەلیل بخاتە دەستییەوە

 

لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا . بابەکر زێباری راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لە ساڵوەگەڕی خۆڕاگری و حەماسەتی سحێلا ئاشکرای دەکات پێوەندی عیبادی و ئەردۆگان لەو کاتەدا تاچ ڕادەیەک بووە .

زێباری زانیارییەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت لە پێش شەڕی سحێلا هیزەعێراقیەکان کۆبوونەوەیان لە گەڵ کردووەو پێیان ڕاگەیاندووە ، هەرێمی کوردستانیش وەک بەغدا چاو لێدەکەیین و تا دووا بستی خاکی عێراق دەخەینە ژێر کۆنتڕۆلی خۆمانەوە . بەڵام ئەو کات وڵامی داونەتەوە ئەوە خەونی خۆتانە و توانای ئەوەتان نییە ، فەرموو ئەوە ئەرز و ئەوە گەز .

لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا زێباری دەڵێت : ئەو کات عەبادی لە پێوەندییەکدا لە گەڵ ئەردۆگان بەڵێنی پێداوە ئیبراهیم خەلیل و دهۆک و تلسقۆف و خازر و هەولێر دەخاتە ژێر چەکمەو پۆستاڵی سوپای عێراق و کلیلی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دەداتە دەست ئەردۆگان لە کاتی سەردانی کردنی ئەنقەرەدا .

لە کۆتاییدا زێباری ئاماژە بەوە دەکات ، پشتئەستوور بووم بە پێشمەرگەو سەنگەرەکانمان و سێ هێڵی بەرگری پتەومان چێ کردبوو دەمزانی نەبە چەکی سووک و نە بە چەکی قورس ئەو هێڵی بەرگرییە تێک ناشکێت ، هەرواش بوو ، ئەوەی تۆمار کرا لە سحێلا مێژووی پڕسەروەری بوو

Back to top button