ته‌ندروستی‌ دهۆك : 461 توشبووی‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ ته‌ندروستی‌ پارێزگای‌ دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، 461 توشبوو به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 10 هه‌زار و 816 توشبووش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ دهۆك له‌ ژێر چاودێریدان.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ 2020، به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی‌ ته‌ندروستی دهۆك راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، 461 توشبووی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.

ته‌ندروستی دهۆك ئاشكراشیكردووه‌، 10 هه‌زار و 816 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان، هه‌روه‌ها 10 هه‌زار و 69 توشبووش به‌ ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

Back to top button