لێبڕینی مووچەی فه‌رمانبه‌ران کەمکرایەوە
بڕیاره حكومه‌تی عێراق له رۆژانی داهاتوو بڕی 320 ملیلر دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، خۆپێشاندنهكانی به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی عێراق هه‌یه، به‌ڵام كاركردنی ئیداری به‌رده‌وام ده‌بێت و نابێته هۆی راوه‌ستانی ئه‌و به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه له به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێ.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك، لێبرینی مووچە بۆ مانگی 10 كەم دەبێتەوە بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی بۆ ژێر ١٠% ده‌بێت
خواكوڕك ئاشكرای ده‌كات، وەزارەتی دارایی لێبڕینی مووچە بۆ 10% کەمده‌كاته‌وه و مووچەی فەرمانبهران بە رێژەی 10٪ كەم كردن دەبێت و مووچەي پلە تايبەتەكان بەهەمان شێوەي مانگي پێشوو دەبێت.