تەندروستی نەجمەدین کەریم روو لە باش بوونە
لە دوای ئەوەی هەواڵێکی ناڕاست سەبارەت بە مردنی دکتۆر نەجمەدین کەریم بڵاو کرایەوە سەرچاوەیەک لە نووسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە .
لە ئاگادارییەکدا کە نووسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم بڵاوی کردۆتەوە تەیدا دا هاتووە ، مردنی نەجمەدین کەریم هەواڵێکی ناڕاستە و لە ئێستادا باری تەندروستی روو لە باش بوونە ، بەڵام هەر لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە لە نەخۆشخانە .
دکتۆر نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری یاسایی کەرکوک ماوەی دە رۆژ دەبێت بە هۆی جەڵدەی دڵ لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکی لەو وڵاتە لە ژێر چاوەدێری چڕی پزشکیدایە .