کردەوەکانی پەکەکە ، کردەیەکی تیرۆریستین

 

لە دوای ئەوەی پەکەکە بە فەرمی بەرپرسیارەتی خۆی لە تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی کوردستان ئاشکرا دکرد سەرۆکی پێشووی لیژنەی پێشمەرگە ئەو کارە بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناو دەبات .

شیلان جەعفەر، سەرۆكی پێشووی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی تەقادنەوەی بۆری نەوتی کوردستان لە لایەن پەکەکەوە کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە سەرچاوەی قووتی خەڵکی کوردستان کراوەتە ئامانج بۆیەش هیچ جیاوازییەک نابینم لە نێوان هێزەکانی پەکەکەو نەیارانی کورد دا  .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا شیلان جەعفەر ڕایدەگەیەنێت ، بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ئاشکرایە ، بوونی هێزەکانی پەکەکە بۆتە هۆکاری ئەوەی سوپای تورکیا بێتە ناوخاکی هەرێمی کوردستانەوە ، هەر بۆیەش لە کاتێکدا خۆیان کێشە بوون لە ژیانی گوند نشینان ، ئێستا تورکیاشیان کردۆتەوە ئەو بارگرانییە بە سەر خەڵکەوە

لە کۆتاییشدا بێدەنگی دەسەڵاتی عێراقی لە بەرانبەر ئەو کردەوانەی پەکەکە بە جێگەی گومان دەزانێت

Back to top button