لە سلێمانی كتێبی نووسەرێك قەدەغەكرا

لە تۆری كۆمەڵایەتی فیسبووك حەمە سەعید حەسەن لە پەیچی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فیسبووك دەنووسێت”جەلالینامە قەدەغە مەکەن! ئاخر بێسوودە، چونکە دەتوانم بە پی دی ئێف بڵاوی بکەمەوە و بگاتە بنی دنیا.

وەك نووسەر ئاماژەی پێداوە” دوو رێگایان لەبەردەم دەنووسێت”لای کەم دوو بژارەی دیکەتان لەبەردەمدایە، دەتوانن لیژنەیەک پێک بهێنن، بیداتە بەر ڕێژنەی ڕەخنە و داری بەسەر بەردییەوە نەهێڵێت، یان لەشکرێک ڕابسپێرن، لە سۆشیال میدیاوە نووسەرەکەی جنێوباران بکات.

جێگای ئاماژەیە نووسەری دیاری كورد حەمە سەعد حەسەن” لە رێورەسمێكدا (٩) كتێبی نوێی خۆی بڵاو كردەوە و یەكێك لەو كتێبانە تەنزی سیاسی بوو، وەك نووسەر رای گەیاندووە، دوێنێ لە سلێمانی ئەو كتێبەی قەدەغە كراوە و لە كتێبفرۆشییەكانیان زەوت كردووە و كۆ كرانەوە.

Back to top button