هەڵوەرینی كارمەندانی KNNبەردەوامە

خواكوڕك

دوای دەست لە كار كێشانەوەی ژمارەیەك كارمەندی كەناڵی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان KNNبەهۆی ئەو نا یەكسانیەیی لە نێو كەناڵەكەدا هەیە, كارمەندێكی تریش ئەمڕۆ دەستی لە كار كێشایەوە رایدەگەیەنێت كە هەرگیز لەكەناڵی (KNN) كارناكاتەوە

هاوژین جەمال، بێژەری هەواڵی سیاسی لە كەناڵی ئاسمانی(KNN)ی- زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان هۆكاری وازهێنانی لە كەناڵە بۆ ماڵپەڕی (باسنیوز) ئاشكرادەكات و دەڵێت:” دوای ماوەیەكی زۆر كاركردن لە كەناڵی(KNN) ئەمڕۆ بەفەرمی بەهۆی چەند هۆكارێكەوە كە دوورە لە دەسەڵاتی خۆمەوە دەستلەكاركێشانەوەم لەو كەناڵە ڕاگەیاند”.

ئەو كارمەندە دەست لەكاركێشاوەیەی KN گوتیشی: “هۆكاری وازهێنانم دەگەڕێتەوە بۆ نایەكسانیی كارمەندانی كەناڵەكە! بەڵام گەورەترین شانازی بۆمن ئەوەیە له ماوەی كاركردنمدا دڵی هیچ كەسێكم ئازار نەداوە و زیانم بۆكەس نەبووە”.

لە كۆتایی قسەكانیدا هاوژین جەمالگوتوویەتی :” هەرگیز لەكەناڵی (KNN) درێژە بە كاری ڕاگەیاندن نادەمەوە, چونكە لە هەرشوێنێك نایەكسانی هەبوو جاریكی دیكە لەو شوینە كارناكەمەوە، بۆیە ئەو كەنالە نایەكسانییەكی زۆری تێدایە و دواجار بەهۆیەوە دەستم لەكاركێشایەوه”.

Back to top button