تیمی هه‌ڵبژاردنی جۆ بایدن سه‌ركه‌وتنمان نزیكه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا پرۆسه‌ی بژاردنی ده‌نگه‌كای كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له پێنج ویلایه‌ت له ئه‌مریكا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه له كۆماری و دیموكراته‌كان یه‌كتری به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، تیمی هەڵبژاردنی جۆو بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند “سەركەوتنیان لە دو ویلایەت گرەنتی سەركەوتنیانە”.
تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی جۆو بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكانی ئەمریكا كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و رایگه‌یاند كه سەركەوتنیان لە ویلایەتی نیڤادا لەگەڵ ویلایەتێكی دیكە گرەنتییە بۆ بردنەوەی بایدن.
راشیگەیاند، جیاوازی نێوان دەنگەكانی ترەمپ و بایدن لە ویلایەتی جۆرجیا 8000 دەنگە، ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ چوارشەممە بەهۆی بونی هەڵە لە دەنگەكاندا دەنگی 8000 هاونیشتیمانی ئەمریكی بەرەگەز لاتینی و ئەفریقی سڕدرایەوە و هەژمارنەكرا.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی هەڵمەتی بانگەشەكەی بایدن وتیشی، دۆخیان لە ویلایەتی كارۆلاینای باكور سەختە، بەڵام سەركەوتن نزیكتربوەتەوە و پارێزگاری لە هەمو دەنگەكانیان دەكەن