وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئیدانەی هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات

دوای ئەوەی چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، رووداوەکە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو بە جۆرێک فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی پەکەکە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە “فەرەنسا هاوخەمی بۆ خێزانی قوربانییەکان دەردەبڕێت و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.”

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا ئاماژە بەوە دراوە “هێزەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی عێراقی فیدراڵ هاوبەشی ئێمەن لە شەڕی دژی داعش.”

فەرەنسا ئیدانەی ئەو کارانەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەکات، کە دژی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.

هەروەها فەرەنسا بە بیری دەهێنێتەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گرووپێکی “تیرۆریستییە” لە یەکێیتی ئەوروپادا.

Back to top button