سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق : پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان زامن كرا

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، كە كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر یاسای قەرز دەدرێت و ئاشكراشیدەكات، كە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن كراوە و دوو مووچەش پێكەوە دابەش دەكرێت.

هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەكەین بری قەرز لەیاسای قەرزدا بۆ (پازده‌ ترلیۆن) دینار كەمبكرێتەوە و كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر بدرێت و بەهۆیەوە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و دەرمان و كۆبۆنی خۆراك و شایستە داراییەكانی جوتیاران زامن دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕاستەوخۆ دوای پەسەندكردنی یاسای قەرز، حكومەت مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی (تشرینی یەكەم و تشرینی دووەم) دابەش دەكات و پشكی هەرێمی كوردستانیش تا پەسەندكردنی یاسای بودجە جێگیركراوە.

Back to top button