ئه‌مریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و شاره‌زایه‌كیش رایده‌گه‌یێنێت كه تره‌مپ تا ده‌سه‌ڵاتی ماوه توند تر رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌نها 72 رۆژی ماوه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا چاودێرانی سیاسی پێیان وایه تره‌مپ له‌و ماوه‌یه‌ی كه له ژێر ده‌ستی دایه ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای توند به‌سه‌ر دژ به‌رانی ئێران‌دا بسه‌پێنێت به تایبه‌ت ئێران و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاژانسێكی جیهانی رایده‌گه‌یێنێت كه ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه
له هه‌والێكی به په‌له‌دا ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر ئلاشكرای كردووه كه ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌ی داهاتوو سزا به‌سه‌ر ئه‌و ئێرانیانه‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه پار ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌ر كوتكردنی خۆپیشانده‌رانی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات، و سزاكان له یه‌كه‌م ساڵیادی به‌رپابوونی خۆپیشاندانه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز راشیگه‌یاندووه كه، ئه‌م سزایانه درێژكراوه‌ی ئه‌و زنجیره سزایانه‌ن، كه ئیداره‌ی “تره‌مپ” به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێرانییدا سه‌پاندووه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كه ئاماده كاریسان بۆده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆیته‌رز راشیگه‌یاندووه كه سزاكانی ئه‌مجاره توندن و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسان و كیانه‌كانی ئێران ده‌گرنه‌وه.