له‌ سلێمانی بارهه‌ڵگرێك كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌ 11 ئۆتۆمبێل و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه‌

 

له‌ شه‌قامی شێخانی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بار هه‌ڵگر كۆنتڕۆل ده‌ست ده‌دات خۆی ده‌كێشێت به‌ 11 ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ رووداوێكی هاتوچۆی شه‌خت دروست بووه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك به‌ هۆی رووداوه‌كه‌ چوار هاووڵاتی بریندار بوون به‌ڵام برینی سه‌رجه‌م برینداره‌كان سوكه‌و جێگای مه‌ترسی نیه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كه‌ گوتیشی له‌ ئیستادا شه‌قامه‌كه‌ به‌ ته‌واوی داخراوه‌و، جگه‌ له‌ زیان گه‌یاندن به‌ ئۆتۆمبێله‌كان زیان به‌ ھێله‌كانی كاره‌با و ئه‌و دووكانانه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌.

Back to top button