دۆناڵد ترەمپ دان بەشکستى خۆیدا دەنێت
بۆیەکەمجار دواى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ دان بە شکستى خۆی و سەرکەوتنى جۆبایدن دا دەنێت.
ترەمپ لە تویتێکدا وەک وەڵامێک بۆ راپۆرتێکى کەناڵى فۆکس نیوز لەبارەى چۆنیەتى سەرکەوتنى جۆبایدن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، نوسیویەتى، بەر لەبەرێوەچونى هەڵبژاردن بایدن پێیوابوو کە دەدۆڕێت.
لەتوتێکى دیکەشدا ترەمپ نوسیویەتى بایدن سەرکەوت، چونکە لەهەڵبژاردندا ساختەکارى ئەنجامدرا.
ئەوەش بۆ یەکەمجار دۆناڵد ترەمپ دان بەشکستهێنان خۆى لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا دەنێت.