شاندێکى حکومەتی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات
لەکۆبونەوەى نێوان سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێمى کوردستاندا بڕیاردرا شاندێک رەوانەى بەغدا بکرێت.
کۆبونەوەى نێوان سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێمى کوردستان دوایی کۆتایى هاتن، بەپێى زانیاریەکان لە کۆبونەوەکەدا بڕیارداوە شاندێک بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رەوانەى بەغدا بکرێت بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى ناوەندى لەبارەى پشکى هەرێم لەو قەرزەى حکومەتى عێراق بەپێى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنان دارایى دەیکات.
بەشداربوانى کۆبونەوەکە جەختیان کردەوەتەوە لەوەى کەپێویستە حکومەتى هەرێم زیاتر پابەندى رێککەوتنەکانى بێت لەگەڵ حکومەتى ناوەندى.
ڕۆژی 12ی ئهم مانگه پهرلهمانی عێراق بهبێ خواستی كورد، پڕۆژهی كورتهێنانی دارایی پهسهند كرد و بهپێی پڕۆژهكهیش 320 ملیارهكهی كوردستان بڕا كه بۆ مووچهی فهرمانبهران رهوانه دهكرا.