ئه‌مڕۆ ته‌رمى پارێزگارى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمى پارێزگارى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی تشرینی دووەم، عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی فرسەت سۆفی لەناو سەنتەری شاری هەولێر بەخاك بێتە سپاردن.
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتی، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاك دێتە سپاردن.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى هه‌ولێر زیاتر ده‌ڵێ: د.فرسه‌ت سۆفى سێیه‌م پارێزگارى هه‌ولێره كه كۆچى دوایى ده‌كات، پێشتر فره‌نسۆ هه‌ریرى پارێزگارى هه‌ولێر بوو به كرده‌یه‌كى تیرۆرستى شه‌هید كرا، ئه‌كره‌م مه‌نتك كه ئه‌ویش پارێزگارى هه‌ولێر بوو، له كاره‌ساتى یه‌كى شوبات شه‌هید بوو.
بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی “خواكوڕك” لەو شوێنەی فرسەت سۆفی بەخاك دەسپێرێت، گۆڕی چەند كەسێكی نزیكی لەو شوێنەیە وەك باپیری و چەند كەسێكی تری.
د. فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە چۆمان لەدایك بووە. دكتۆرای لە یاسای گشتی هەیە. مامۆستای زانكۆی پۆلەتەكنیكی هەولێر بوو. ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بوو. ئەندامی دەستەی راوێژكاریی یاسایی لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بوو. ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان بوو. ئەندامی لیژنەی باڵای چاكسازی بوو. سەرۆكی لیژنەی كاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بوو.