رۆیتەرز: کەنەدا لە پشکی خۆی ڤاکسینی کۆرۆنا دەبەخشێتە وڵاتانی هەژار

 

دوای ئەوەی تا ئێستا سێ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا رایانگەیاندووە کە توانیویانە بەسەرکەوتووی ڤاکسینی کۆرنا دروست بکەن، کە بڕیارە ڤاکسینەکە لە ڕێگەی سندوقی نێودەوڵەتی ” سی ڤی ئەی سی ئەی سی ” یەوە کە پلاتفۆرمی دابین کردنی کوتانی جیهانییە ، دابەش بەسەر وڵاتانی بەشدار بکرێن و کەنەداش رایگەیاندووە لە پشکی خۆی بەشێک دەداتە وڵاتە هەژارەکان

ئاژانسی هەوالی رۆیتەرز رایگەیاندووە کە  جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاندبوو کە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت بە خێرایی و دادپەروەرانە لە سەرتاسەری جیهاندا دابەش بکرێت .

هەروەها رایگەیاندووە  حکومەتی کەنەدا گرێبەستی لەگەڵ چەند کۆمپانیای سەرەکی ئیمزاکردووە بۆ دابینکردنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بڕەکەی 300 ملیۆن ڤاکسینە.

هەروەها راشیگەیاندووە لەو بەشەی کە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ کەنەدا دابینکراوە کەنەدا دەیبەخشێتە وڵاتە هەژارەکان

Back to top button