نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات پەلە بکەن لە جێبەجێ کردنی رێککەوتنی شنگاڵ

دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا لە بارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال رێککەوتن و چەند هەنگاوێکیان بە ئاراستەی جێبەجێکردنی رێککەوتنە هاویشتووەەو نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوا دەکات کە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی یاساکە.

جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، لە میانەی سەردانێکی بۆ نەینەوە و  لە بارەی رێککەوتنی شنگاڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە : “من دڵخۆشم بەوەی لێرەم لە نەینەوا، دڵخۆشیش بووم بەبینینی تەواوی پێكھاتەكانی شنگال. روونیشیكردەوە “قسەكانیان لە بارەی رێككەوتنەكە بووە”.

هەروەها نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە کە: سەقامگیری لە قەزای شەنگال كاتێكی زۆری خایاند، بەڵام دەستمان بە هێنانە کایەوەی سەقامگیری کردووە و بۆیە پێویستە پەلە بکرێت لە كاری ئاوەدانكردنەوە و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.

روونیشیكردەوە، من لەگەڵ لایەنەكانی بەغدا و ھەولێر قسەم دەكرد و ھانمدەدان بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی ھەنگاوەكان لە زه‌مینه‌ی واقیعدا”.

 

Back to top button