نەتەوە یەكگرتوەكان ھۆشداری دەداتە ئێران

 

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی ئەو داوایانەی ڕژێمی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە چەوساندنەوە و جیاکاری، لە ئێران، بڕیارنامەیەکی پەسەند کردووە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران شەرمەزار دەکات
لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کراوە، کە بریتین لە دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەشکەنجە، مردنی گوماناویی زیندانیان لە زیندانەکاندا، هەروەها ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران لە ئاستێکی زۆر نیگەرانیدا ماوەتەوە
هەروەها لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوا لە ئێران کراوە، کە زیندانییەکان ئازاد بکات بۆ بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و هەروەها بۆ هەموارکردنەوەی دۆخی خراپی زیندانیان، بە تایبەت لە بارودۆخی سەرهەڵدانی کۆرونا

Back to top button