پڕۆفیسیۆرێكی ئیسرائیلی چاره‌سه‌ری پیربوونمان له‌ مرۆڤ دۆزیه‌وه‌ و ده‌توانین مرۆڤ به‌ گه‌نجی بهێڵینه‌وه‌

 

پیربوون تا ئێستا ئه‌و گرفته‌یه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ ده‌سته‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و پسپۆرانی ته‌ندروستی نه‌یانتوانیووه‌ رێگری لێبكه‌ن به‌ڵام له‌ ئێستادا زانیانی ئیسرائیل رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ توانیویانه‌ پرۆسه‌ی پیربوون رابگرن و یان پێچه‌وانه‌ی بكه‌نه‌وه‌

پرۆفیسۆر شای ئیفراتی له‌ زانكۆی تەلئەبیب سه‌رپه‌رشتی توێژینەوەیه‌كی كردووه‌ كه‌ چۆن بتوانرێت پرۆسه‌ی پیربوون له‌ مرۆڤ رابگرن به‌ پێی توێژینه‌وه‌ کەسانی تەندروستی سەروو 64 ساڵ، خراونەتەوە ژوورێکی پەستێنراو کە تەنها ئۆکسجینی پوختی تێدابووە، بۆ ماوەی سێ مانگ، هەفتەی پێنج رۆژ، کەسەکان بۆ ماوەی 90 خولەک لەو ژوورە هێڵدراونەتەوە.

هه‌روه‌ها له‌ توێژنیه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: هەموو 20 خولەکێکیش داوا لە کەسەکان کراوە، بۆ ماوەی پێنج خولەک ماسکی ئۆکسجینەکە لابەن و ئۆکسجینی ئاسایی هەڵبمژن. بەم رێگایە، بەرزبوونەوەی و نزمبوونەوەی ئۆکسجین روودەدات، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین، ئەنجام خانەی نوێ دووبارە دروست دەبێتەوە.

پرۆفیسۆر شای دەڵێت، بەم رێگایە توانیمان خێرایی پرۆسەی پیربوون بە رێژەی 50% کەم بکەینەوە.

Back to top button