پەکەکە شەڕی ئەمریکا و ئێران ناخوازین، بەڵام ئەگەر رووبدات لەبەر ئەوەی لە ئێران پێکەوە ژیانی گەلانی هەیە سەربازێکی دڵسۆزی ئێران دەبین
دوای ئەوەی ئەگەری گورز وەشاندنی ئەمریکاو ئیسرائیل لە میدیا جیهانیەکان بووە رۆژەڤ و دەنگۆی جولەپێکردنی هێزی سەربازی هەیەلەلایەن ئەمریکاو لە لایەکی دیکەش ئێران هەرشەی تۆلەکردنەوەی کوشتنی زانایەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل دەکات ئەگەری بەرپابوونی جەنگ زیاد بوونەو بورپرسێکی پەکەکەش دەڵێت سەربازێکی دڵسۆزی ئێران دەبین.
ئامەد شاهۆ بەرپرسی پەیوەندیەکانی پژاک (پەکەکە)لە بارەی ئەگەری جەنگی ئەمریکاو ئێران رایگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک شەڕی ئەمریکاو ئێران ناخوازین، ئێمە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتین بۆ رێککەوتنی ٢٠١٥ ی تایبەت بە پرسی ئەتۆمیئێران.
هەروەها ئەو بەرپرسەی پژاک کە سەر بە رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستانە رایگەیاندووە، پەکەکە شەڕی ئەمریکا و ئێران ناخوازین،بەڵام ئەگەر رووبدات لەبەر ئەوەی لە ئێران پێکەوە ژیانی گەلانی هەیە سەربازێکی دڵسۆزی ئێران دەبین و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ تێکدانیزۆنێکی ئارامی وەک ئێرانین کە پێکەوە ژیانی گەلانی تێدا دەبیندرێت.