بومەلەرزەیەک دووزخورماتووی هەژاند
لەگەڵ زۆر بوونی ژمارەی بوومەلەرزەکان لە چەند ساڵی رابردوو لە وڵاتی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عیراق رایگه‌یاند كه له قه‌زای دوزخورماتوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی زیاتر له 3 پله به‌پێوری رێخته‌ر روویداوه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عیراق كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌غدایه، ئاشكرایكردوه كه بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 1:23 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باكوری خۆرهه‌ڵاتی دوزخورماتوو-ی سەربە پارێزگای سەلاحەدین روویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 3.2 پله بووه به پێوه‌ری رێكخته‌ر و دڵنیا نین له‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردبێت یان نا.