ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە و دەستكردن بەدابەشكردنی كۆ ببێتەوە تا بە تەواوی یەكلا ببێتەوە كە میكانیزمی دابەشكردنی مووچە چۆن دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ١١ی ٢٠٢٠، بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجام بدات.
بەشێكی كۆبوونەوەكەی بریتی دەبێت لەبارەی پرسی مووچە و دەستكردن بەدابەشكردنی تا بە تەواوی یەكلا ببێتەوە كە میكانیزمی دابەشكردنی مووچە چۆن دەبێت.
پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.