له عێراق نارەزايەتييەكان دژی دابەزاندنى نرخى دينار بەردەوامە
لە بەغداى پايتەختى عێراق خۆپیشاندان بەهۆى دابهزاندنی بەهاى دينار بەڕێژەى سەدا سى لەبەرامبەر دۆلار، لەلايەن بانكى ناوەندييەوە، بەڕێوەچوو.
فەرمانبەران و خانەنشينان كە لە گۆڕەپانى تەحرير ناوەندى بەغدا كۆبوونەوە، ناڕەزايەتييان لهدژی بڕيارى كەمكردنەوەى نرخى دیناری عێراقى لە بەرامبەر دۆلار دەربڕى و داواى دەست لەكاركێشانەوەى حكوومەتیان كرد.
خۆپيشاندەران درووشمى “دينار ناكەوێت، حكوومهت دهكهوێت” و “نا بۆ بێ بەهاكردنى دينارى عێراقى”یان بەرزكردبوویەوە.
ئەحلام عوبێدی، كە فەمانبەرێكى خانەنيشنە لە لێدوانێكدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتی: “ئەم بڕيارە درێژهپێدهری ئەو سيناريۆ و بڕیاره ههڵانهیه كە ١٨ ساڵە لهپێناو روخاندنى عێراق و خەڵكەكەى نووسراونهتهوه”.
عوبێدی ئاماژهی بهوهشكرد، عێراق یهكێكه له دەوڵەمەنترين وڵاتانى خاوەن نەوت لە جيهاندا، بەڵام پێويستە سهرچاوهی داهاتی دیكهشی ههبێت.
لهلایهكی دیكهوه، خۆپيشاندەر سەلام عەلى كە دوكاندارە، ئاماژەى بەوەكرد ئەو بڕيارەى كە بانكى ناوەندیى داویهتی كاريگەرى سياسیى، ئابووریى و كۆمەڵايەتى هەبووە.
سەلام عەلى باسی لهوهشكرد، عێراق پشت بە بەرهەمى هاوردە دەبەستێت و رایگهیاند: “نرخى سەرجەم بەرهەمە خۆراكييەكانى بازاڕ بەرزبووەتەوە و ئەمەش كاريگەرى نەرێنى لەسەر دوكانداران دادهنێت. تەماتە، شەكر، چا، شير و سەرجەم بەرهەمە خۆراكييەكان لە دەرەوەى وڵاتهوه هاوردە دەكرێت. لێرە بهدواوە تواناى كڕينى دوكاندارانيش كەمدەبێتەوە”.
بانكى ناوەنديى عێراق، سهرهتای ئهم ههفتهیه بڕیاریدا نرخى يەك دۆلارى ئەمريكى بەرامبەر بە ١٤٧٠ دينارى عێراقى بێت. پێشتر نرخى فەرميى دۆلار بە ١١١٩ دينار دياريكرابوو. لەگەڵ دەركردنى ئەم بڕيارە نرخى خۆراك و سەرجەم پێداویستییهكانی نێو بازاڕ بەرزبوويەوە.
حكوومەتى عێراق پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە كە بە هۆى دابەزينى نرخى نەوت ناتوانێت مووچەى فەرمانبەرانی كە ژمارەيان چوار مليۆن كهسه دابين بكات.
داهاتى عێراق لەسەر نەوتە و بەهۆى دابەزينى نرخى نەوت و پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ وڵاتەكە رووبەرووى قەيرانی ئابووریى بووەتەوە.