کەشناسی هەرێم : شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له كاته‌كانى شه‌ودا ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.