هاوپه‌یمانان واده‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ راده‌گه‌یه‌نن

خواكوڕك

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری موسڵ و ره‌قه‌ پێویستیان به‌ شه‌ش مانگی دیكه‌ هه‌یه‌، ده‌شڵێت، به‌مزووانه‌ ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆنی گتنه‌وه‌ی به‌ری رۆژهه‌لاتی موسڵ ده‌كرێت.

جەنراڵ ستیڤن تاونسێند فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئامادەكارییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەری رۆژئاوای موسڵ تەواو بووە و چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایی ده‌كه‌ن.

لەبارەی شەری رەقه‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ده‌ڵێت، سوپای سوریای دیموكرات ئۆپەراسیۆنی سەر شارەكە بەرێوەدەبێت و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا گه‌مارۆدانی ته‌واوی شاره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نین، دوای شەش مانگی تر شارەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵكبرێتەوە.

Back to top button