به‌رپرسێكی عێراقی به‌رزركردنه‌وه‌ی به های دۆلار بۆمبێكی چێندراوه‌و ساڵی داهاتوو به عێراقدا ده‌ته‌قێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی له به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزكرده‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره له‌لای هاووڵاتیانی عێراق، چونكه دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌بازاڕه‌كانی عێراق دوای ئه‌و بڕیاره دروستبووه و نرخی كاڵا و شتومه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه به‌رپرسێكی عێراقیش ده‌لێت بڕیاره‌كه بۆمبێكی چێندراوه به ئابوری عێراقدا ده‌ته‌قێته‌وه.
به‌رپرسێكی عێراقی له باره‌ی به‌رزركردنه‌وه‌ی به های دۆڵار رایگه‌یاندووه”حکومەت هەڵەیەکی گەورەی کرد لەکاتی دەرکردنی بڕیارەکەدا، کۆنترۆڵی بازاڕی نەکرد و شتومەک گران بوو، ئەوەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوە، لایەنە سیاسییەکان هەموویان پشتگیریی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد لە دەرکردنی بڕیارەکەدا، بەڵام کە کاردانەوەی شەقامیان بینی، دوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان کەوتن و پشتیان لە کازمی کرد، ئەوە کارێکی هەڵەیە، سیاسییەکان دەبێت دوای بەرژەوەندیی وڵات بکەون نەک بەدەستهێنانی جەماوەر”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه ئێستا عێراق له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه، یان به‌رده‌وامیدان به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و له‌گه‌ڵیشیدا فراوانبوونی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیی، كه دوورنییه ببێته هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلاره، كارێكی له‌وشێوه‌یه‌ش به‌وته‌ی شاره‌زایانی ئابووریی، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌رس به ئابووریی عێراق ده‌هێنێت.